Accessibility links

ترامپ بەڵێن دەدات درێژە بە شەڕی هەڵبژاردن بدات


رۆژی چوارشەممەی رابردوو سەرۆک دانۆڵد ترامپ پەیمانیدا درێژە بە شەڕی خۆی بدات بۆ سەرەوژێرکردنەوەی سەرکەوتنی جۆو بایدنی سەرۆکی هەڵبژێردراو لە هەڵبژاردنی مانگی رابردووی سەرۆکایەتی لە کەیسێکی نوێی لە دادگای باڵای وڵاتدا ، دوای ئەوەی دادگای باڵا هەوڵێکی سەرۆکی رەتکردەوە بۆ پوچەڵکردنەوەی سەرکەوتنی سەرەکی جۆو بایدن لە ستانی جێی ململانێی توند لە پەنسیلڤانیای رۆژهەڵاتی ئەمەریکا.

دادگای باڵا لە فرمانێکی رۆژی سێ شەممەی رابردوودا، داوایەکی کۆمارییەکانی پەنسیلڤانیای رەتکردەوە بۆ پوچەڵکردنەوەی 81 هەزار دەنگی سەرکەتنی بایدن لە ستانەکەدا ، ئەمەش یەکەمین جاربوو داداگای باڵای ئەمەریکا بێتە سەرخەت. بەڵام ئەم فرمانی داداگی باڵای پەیوەست نوێترینە لە دۆڕاندنی دەیان ئەو دۆسێیانەی لە دادگا لە سەرانسەری وڵات کە سەرۆک ترامپ و هەڵمەتەکەی بیدۆڕێنن لەو دەمەی سەرۆک ترامپ هەوڵدەدات بۆ خولێکی دیکەی چوار ساڵی لە پۆستی سەرۆکایەتیدا بمێنێتەوە.

شەپۆلی شەڕی دادگای سەرۆک ترامپ هاوکاتە لەگەڵ ئەوەی کە دەستەی نوێنەرانی هەڵبژاردن ئەوەی کە براوە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا دیاری دەکات، بڕیارە رۆژی دوو شممە کۆببێتەوە و دەشێت 306 هەزار و 232 دەنگی زیاتری جۆو بایدن پشتڕاست بکات .

دوای ئەوەی کە کۆنگرس چاودەخشێنێت بە ئەنجامەکانی دەستەی نوێنەرانی هەڵبژاردن و پشتڕاستی دەکات لە 6 ی مانگی یەکدا ، بڕیارە جۆو بایدن بە دوو هەفتە دوای ئەوە و لە نیوەڕۆی 20 ی مانی کانوونی دووەمدا رێورەسمی بەفەرمی گرتنەدەستی پۆستی سەرۆکایەتی لە کۆنگرس بۆ ئەنجامبدرێت .

سەرۆک ترامپ گوتویەتی لە ڕێی داواکاری گشتی تەکساسەوە " کێن پاکسن " دۆزێکی نوێی پێشکەش بەداداگی باڵا کرد بۆ پوچەڵکردنەوەی سەرکەوتنەکانی جۆو بایدن لە جۆرجیا و ویسکەنسن و میشیگن و هەروەها لە پەنسیلڤانیا.

کەیسەکە لەسەر بنچینەی کۆمەڵێک لە ئیدیعای پێشێلکاری لە هەژمارکردنی دەنگەکانە ، واتا لەو کەیسانەی کە بە زۆری لە ئێستادا لە کەیسی جیاجیادا رەتکراونەتەوە.

سەرۆک ترامپ لە تویتیدا گوتی کە ساختەکاری بەربڵاو لە چوار ستانی ئاماژەپێکراو ئەنجامدراوون هەروەها لە ستانی تەکساسیش.

سەرۆک ترامپ گوتی ؛ بەمزوانە لە وشەی ئازایەتی فیردەبین هەروەها رزگارکردنی وڵاتەکەمان. گوتیشی من بە سەدان هەزار دەنگی یاسایی زیاتر هێناوە لە جۆو بایدن لە تەواوی ئەو ستانانەی کە شیای بردنەوەی هەریەک لە پارتی کۆماری و دیموکرات تیایاندا هەن.

XS
SM
MD
LG