Accessibility links

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا سزا دەسەپێنێت بەسەر وەزیری دەرەوەی ئێراندا


ئۆفیسی چاودێریکردنی سەرمایە بیانییەکانی سەر بە وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا لە ماڵپەڕە ئەلیکترۆنییەکەی خۆی بڵاویکردەوە ئەمەریکا سزای سەپاندووە بەسەر وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریفدا.

بەرپرسێکی ئەمەریکای وتی بەڕێوبەرایەتیەکەی سەرۆک دانۆڵد ترامپ دەرگا داناخات لەبەردەم گفتوگۆکردن لەگەڵ ئێراندا بەوەی کە سزای سەپاندووە بەسەر وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەدا و ئەمەریکا پێی وایە زەریف بڕیاردەری سەرەکیی نیە.

لەلای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف وتی ئەمەریکا سزای سەپاندووە بەسەرمدا چونکە هەڕەشەم بۆ سەر خشتەی کارەکانیان.

زەریف دەڵێت " هۆکاری ئەمەریکا بۆ سەپاندنی سزا بەسەرمدا ئەوەی من وتەبێژی سەرەکی ئێرانم لە سەرتاسەری جیهاندا. ئایا ڕاستی ئەوەندە بە ئازارە؟ بڕیارەکە کاریگەری لەسەر من و خێزانەکەشم نیە چونکە من خاوەنی هیچ موڵکێک یان بەرژەوەندییەک نیم لە دەرەوەی ئێران. سوپاستان دەکەم کە بە هەڕەشەیەکی گەورە م دەزانن بۆ سەر خشتەی کارەکانتان."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG