Accessibility links

لەمیانەی ناردنەوەی کۆچبەراندا ئەمەریکا نزیکەی 200 عێراقی دەستگیردەکات


کاربەدەستانی کۆچی ئەمەریکا ڕایانگەیاند لەماوەی سێ هەفتەی ڕابردوودا لەمیانەی ناردنەوەی کۆچبەراندا دوای ئەوەی حکومەتی عێراق ڕازیبوو لەسەر وەرگرتنەوەی کۆچبەران نزیکەی 200 عێراقی دەستگیرکراون و زۆربەیان لەناوچەی دیترۆیت بوون.

وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی جێبەجێکردنی یاساکانی کۆچ و باجی ئەمەریکا جیلیان کریستینسن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کاربەدەستان 114 عێراقیان دەستگیرکردووە لە ناوچەی دیترۆیت و 85 عێراقی تریان لە ناوچەکانی تردا دەستگیرکردووە.

ئەم جووڵانەش لەمیانەی هەوڵدانەکانی سەرۆک ترامپدا دێت بۆ جێبەجێکردنی یاساکانی کۆچ و هاندانی ئەو وڵاتانە بۆ وەرگرتنەوەی هاوڵاتیانیان.

کریستینسن وتی زۆربەی ئەو کەسانەی کە دەستگیرکراون تاوانی کوشتن و لاقەکردن و فڕاندن و دزیکردن و بازرگانی بە ماددە هۆشبەرەکانیان لەسەرە و هەروەها چەکی بێ مۆڵەتیان هەبووە و تاوانی تریشیان لەسەر بووە.

وتیشی هەتاکوو 17 ی مانگی چواری 2017 ، 1444 عێراقی بڕیاری کۆتایی ناردنەوەیان بۆ دەرچووبوو، لە کاتی ئەنجامدانی ڕێکەوتننامەکەی 12ی مانگی 3 وە هەشت عێراقی نێردراونەتەوە بۆ وڵاتەکەی خۆیان.

پارێزەران وتیان دەیان هاوڵاتی عێراقی کلدانی کاثۆلیکی هەن لە دیترۆیت و ناویشیان لەوانەدایە کە دەنێردرێنەوە بۆ عێراق و زۆربەیان لەوە دەترسن کە بچنەوە بۆ عێراق بکوژرێن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG