Accessibility links

یونسێف: زیاتر لە پێنج ملیۆن منداڵ پێویستیان بە یارمەتی مرۆییە لە عێراق


Iraqi Refuges. Romadi. Kurdistan.KRG

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان یونسێف ڕایگەیاند زیاتر لە پێنج ملیۆن منداڵ پێویستییەکی زۆرییان بە یارمەتییە مرۆییەکانە لە عێراقدا و شەڕی ڕێکخراوی داعشیشی بە خراپترین شەڕ ناودێرکرد.

یونسێف لە بەیاننامەیەکدا وتی " لە ناو عێراقدا هەتاکوو ئێستا منداڵان ترسێکی زۆریان هەیە و وندوتیژییەکی زۆریان بەرامبەر دەکرێت."

وتیشی " توشی کوشتن و برینداربوون و ڕفاندن بوونەتەوە و هەروەها ناچارکراون شەڕ بکەن و پیاو بکوژن لە پیسترین شەڕی مێژووی نوێدا."

یونسێف وتیشی منداڵانی موسڵ دەکرێنە ئامانج و لەسەر دەستی داعش دەکوژرێن وەکوو سزایەک بۆ خێزانەکانیان و ناچارکردنیان بۆ ئەوەی بمێننەوە و ڕانەکەن.

ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەریدەخەن زیاتر لە 100 هەزار هاوڵاتی کە نیوەیان منداڵن لە بارودۆخێکی سەختی شەڕدا گەمارۆدراون.

ڕاپۆرتەکانی یونسێف دەریدەخەن لە ساڵی 2014 ەوە کاتێک ڕێکخراوی داعش دەستی گرت بەسەر موسڵدا زیاتر لە 1000منداڵ کوژراون و زیاتر لە 1100 منداڵی تر برینداربوون و زیاتر لە 4650 منداڵی تر لە خێزاکانیان جیاکراونەتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG