Accessibility links

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی داوا لە هەردوو لایەنی جەنگی یەمەن دەکات هێزکانیان لە حودەیدە بکشێننەوە


ئەنجومەنی ئاسایشی نێودوڵەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە هەردوو لایەنی جەنگی یەمەن کرد هێزەکانیان لە بەندەری حودەیدەی سەرەکی و دوو بەندەرەکەی دیکە بکشێننەوە بەبێ هیچ دواکەوتنێکی زیاتر.

وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان ستیڤن دوگاریک وتی نوێنەرانی هەردوولا بۆ ڕۆژی دووەم لەسەر کەشتیەکەی دەریای سوور کۆبونەوە، ئەمەش لە هەوڵێکدا بەسەرپەرشتی نەتەوە یکگرتووەکان بۆ ئەوەی ناچاریان بکات ئەو ڕێکەوتنە جێبەجێ بکەن کە لە دانوستانەکانی ستۆکهۆڵمدا واژۆیان کردووە.

دوگاریک وتی " هەردوولا دووبارە جەختیان لەوە کردەوە کە پابەندن بە جێبەجێکردنی ڕێکەوتنە تایبەتەکەی ستۆکهۆڵهۆمەوە سەبارەت بە حودەیدە."

واچاوەڕواندەکرا لە حەوتی مانگی یەکدا هەردوولای جەنگی یەمەن هێزەکانیان لە حودەیدە بکشێننەوە لە هەوڵێکدا بۆ خۆبەدوورگرتن لە هێرشێکی بەرفراوان بۆ سەر حودەیدە، بەڵام تا ئێستا هیچ پێشڕەوییەک نەکراوە و ناکۆکییان هەیە لەسەر ئەوەی کێ دەبێت کۆنتڕۆڵی شاری حودەیدە و بەندەرەکە بکات.

ئەنجومەنەکە نیگەرانی خۆیان دەربڕی سەبارەت بەو هەواڵانەی کە گوایە ئاگربەست لە حودەیدە پێشێل کراوە. سعودیە و ئیماڕات و یەمەن لە نامەیەکدا بۆ ئەنجومەنەکە حوثییەکانیان تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی ئەوەی 970 جار لە دوای ڕێکەوتنەکەوە ئاگربەستەکەیان پێشێلکردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG