Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات دژی توندوتیژییەکان بەرامبەر کارمەندانی یارمەتییە مرۆییەکان


ڕۆژی دووشەممە نەتەوە یەکگرتووەکان سەرکۆنەی توندوتیژییەکانی کرد دژی کارمەندانی یارمەتییە مرۆییەکان و وتی توندوتیژییەکان لە ئاستێکدان " کە جێی قبووڵکردن نیە." ئەمەش دوای ئەوەی لە ساڵی 2023 دا 280 کارمەندی مرۆیی لە سەرانسەری جیهاندا کوژراون.

هەروەها هۆشداریشیدا کە جەنگەکەی نێوان ئیسڕائیل و حەماس لە غەززە ئەگەری هەیە لەم ساڵدا ئەو ژمارەیە زیاتر بکات.

بەڕێوبەری کاربەڕێکەری ئۆفیسی کاروباری هەماهەنگی یارمەتییە مرۆییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان جۆیس مسویا لە ڕۆژی جیهانی مرۆییدا وتی " ئاساییکردنەوەی توندوتیژی دژی کارمەندانی یارمەتییە مرۆییەکان و نەبوونی لێپێچینەوە جێی قبووڵکردن نین، کارێکی بێویژدانییە و زۆر زیانبەخشە بۆ کارەکانی یارمەتییە مرۆییەکان لە هەموو شوێنێک."

ئۆفیسی کاروباری هەماهەنگی یارمەتییە مرۆییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا وتی " ساڵی ڕابردوو 280 کارمەندی مرۆیی لە 33 وڵاتدا کوژراون، 2023 کوشندەترین ساڵ بووە لە تۆماری کۆمەڵگەی مرۆیی جیهاندا." بە بەراورد لەگەڵ ساڵی 2022 دا لە سەدا 137 زیادیکردووە. لە ساڵی 2022 دا 118 کارمەندی مرۆیی کوژراون.

نەتەوە یەکگرتووەکان وتی 163 کارمەندی مرۆیی لەوانەی کە لە ساڵی 2023 دا کوژراون لە ماوەی یەکەمین سێ مانگی شەڕەکەی نێوان ئیسڕائیل و حەماسدا لە غەززە کوژراون.

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش وتی " داوای کۆتایی هێنان دەکەین بە پارێزبەندی لە پێناو ئەوەدا کە تاوانباران ڕووبەڕووی دادپەروەریی ببنەوە."

بەپێی داتابەیسی ئاسایشی کارمەندانی یارمەتییە مرۆییەکان، هەتاوەکو 9 ی مانگی هەشتی ئەم ساڵ، 176 کارمەندی یارمەتییە مرۆییەکان لە سەرانسەری جیهاندا کوژراون.

ئۆفیسی کاروباری هەماهەنگی یارمەتییە مرۆییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت لە دوای دەستپێکردنی جەنگەکەی ناو غەززەوە لە 7 ی مانگی 10 دا کە بە هێرشی چەکدارانی حەماس بۆ سەر ئیسڕائیل دەستیپێکرد، زیاتر لە 280 کارمەندی مرۆیی لە غەززە کوژراون، زۆربەیان کارمەندانی دەزگای نەتەوە یەکگرتووەکان بوون بۆ کاروباری پەنابەرانی فەلەستینی.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG