Accessibility links

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان هیوادارە ڕەوشەکەی نێوان ڕوسیا و ئەمەریکا لە ئاسمانی سوریادا هێور ببێتەوە


سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش هیوای خواست ڕەوشەکەی نێوان ئەمەریکا و ڕوسیا لە ئاسمانی سوریادا هێور ببێتەوە و کێشەی گەورەی لێنەبێتەوە.

گۆتێرێش لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " هیوادارم ئاڵۆزییەکانی ئەم ڕەوشەی ئێستا گەورەتر نەبێت و نەبێتە هۆی ڕوودانی کارەسات لە کاتێکدا لایەنێکی زۆر لەم ئاڵۆزییانەدا بەشدارن و ئاڵۆزییەکان زیاتر دەبن لەسەر خاکی سوریا."

شایەنی باسە دوای ئەوەی سوپای ئەمەریکا لەنزیک شاری ڕەققە فڕۆکەیەکی سەربازی سوریایان خستە خوارەوە لەسەر ئەوەی فڕۆکە سورییەکە بۆمبارانی ناوچەیەکی کردووە کە نزیک بووە لەو هێزانەوە کە ئەمەریکا پشتیوانیان لێدەکات. وە ئەمەش یەکەمجارە ئەمەریکا لە شەڕی ناوخۆی سوریادا کارێکی لەوشێوەیە بکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG