Accessibility links

واشنتن ڕەتی دەکاتەوە ڤیزا بدات بە شاندێکی فەڵەستینی


نوێنەری فەڵەستین لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕیاز مەنسور
نوێنەری فەڵەستین لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕیاز مەنسور

نوێنەری فەڵەستین لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی بەرپرسانی ئەمەریکی ڕەتیان کردۆتەوە ڤیزا بدەن بە شاندێکی فەڵەستینی کە وابڕیار بوو بەشدار بن لە کۆبوونەوەیەکی نەتەوە یەکگرتووەکاندا.

ڕیاز مەنسوری نوێنەری فەڵەستین لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی شاندێکی شەش کەسی دەبوو بەشدار بن لە چاوپێکەوتنێکی سیاسیدا کە چەند ڕۆژێک دەخایەنێت لەم هەفتەیەدا. نەیاتوانیوە ڤیزا لە بەرپرسانی ئەمەریکی وەربگرن.

لە کۆتا ڕۆژی کۆبوونەوەکە لە نیویۆرک بە ڕۆژنامەنووسانی وت " باڵیۆزخانەی ئەمەریکا ڕەتی کردۆتەوە ڤیزایان بداتێ، بێگومان هێزی داگیرکەری ئیسڕائیل شتەکانی ئاڵۆز کردووە."

مەنسور وتی بەنیازە سکاڵایەکی فەڕمی تۆمار بکات لەم بارەیەوە و بیداتە دەست نەتەوە یەکگرتووەکان.

سەرچاوە/ سکای نیوز

XS
SM
MD
LG