کاربه‌ده‌ستێکی باڵای نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان داوای له حکومه‌تی عێڕاق کردووه لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر پێ شیلکرانی مافه‌کانی مرۆڤ خێراتر بکات که هێزه‌کانی ئاسایش له کاتی شه‌ر له دژی داعشیان کردووه و ئاکامی لێکۆڵینه‌وه‌کان ئاشکرابکات.
ئه‌گنێس کالامارد، ڕێپۆرتێری تایبه‌تی ی‌و ئێن سه‌باره‌ت به کوشتنه‌کانی له ده‌ره‌وه‌ی یاسا و هه‌ره‌مه‌کی ده‌ڵێت عێراقی نوێ هه‌م ڕووبه‌رووی ده‌رفه‌ت و هه‌م ئاسته‌نگانه."
کالامارد ده‌ڵیت حکومه‌ت ده‌بێت "کاریگه‌رانه و بێ لایه‌نه وه‌ڵامی ده‌نگۆی پێشێلکارێکان بداته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڵێنییه‌کی به هێز پێک بێنێت."
هێزه‌کانی عێراق که ئه‌مه‌ریکا له شه‌ری دژی داعش پشتیوانیان لێده‌کات به هۆی پێشێلکارێکانی له لایه‌ن هێزه‌کانی حکومه‌تی عێڕاق و ملیشاکان تووشی گرفت هاتوون که له کوشتنه‌کانی گومانلێکراوانی داعش را بگره تا به زۆر ڕاگوێزتن و گرتنی مه‌ده‌نێکان ده‌گرنه‌وه.