Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە تورکیا دەکات کۆتایی بە حاڵەتی باری نائاسایی بهێنێت و پێشێلکارییەکان بوەستێنێت


نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە تورکیا کرد کۆتایی بە حاڵەتی باری نائاسایی بهێنێت لە تورکیادا کە بۆ ماوەی 20 مانگە ڕایگەیاندووە و ئەنقەرەی تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی دەستگیرکردنی بە کۆمەڵ و دەرکردنی هاوڵاتیان لە کارەکانیان و پێشێلکارییەکانی دیکە کە هەندێک کات گەیشتۆتە ئاستی سزادانی بە کۆمەڵ.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا وتی ڕاپۆرتەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان هیچ بنەمایەکی دروستی نیە.

ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی تورکیا 160 هەزار کەسی دەستگیرکردووە و ژمارەیەکی هاوشێوەی دیکەی لە کارەکانیان دوورخستۆتەوە لە دوای هەوڵی کودەتاکەی ساڵی 2016 ەوە.

نەتەوە یەکگرتووەکان وتی ئەم هەڵمەتەی تورکیا کاریگەرییەکی خراپی هەبووە لەسەر کۆمەڵگەکە بەوەی کە دەریخستووە هەر کەسێک دژایەتی بکات سزا دەدرێت.

هەروەها ئۆفیسەکەی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان وتیشی ئەو حاڵەتی باری نائاساییەی کە ڕەجەب تەیب ئەردۆگان ڕایگەیاندووە دوای هەوڵی کودەتاکە و هێشتا جێبەجێ دەکرێت بۆ بیانوو هێنانەوە بووە بۆ ئەشکەنجەدانی زیندانیان و دەست وەردان لە کاری دادگادا.

ڕاپۆرتەکە دەڵێت پێویستە لەسەر تورکیا " بەخێرایی باری نائاسایی کۆتایی پێبێنێت و بگەڕێتەوە سەر کاری ئاسایی دەزگاکان و فەرمانڕەوایی یاسا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG