Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان: پێدەچێت ڕوسیا و تورکیا تاوانی جەنگیان لە سوریا ئەنجامدابێت


لێکۆڵەرەوانی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەیان بەوەدا ڕوسیا لەمیانەی هێرشە ئاسمانییەکانیدا لە سوریا هاوڵاتیانی مەدەنی کوشتووە و ئەو گروپە چەکدارییە ئۆپۆزسیۆنانەی سوریاش کە تورکیا پشتیوانیان لێدەکات تاوانی کوشتن و چەوساندنەوەی ئەنجامداوە لە ناوچە کوردییەکاندا و هاوشێوەی ئەو تاوانانەی دیکەن کە مۆسکۆ و ئەنکەرە ئەنجامیان داون.

لە ڕاپۆرتی لیژنەیەکی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە کە ڕاپۆرتەکە لە مانگی حەوتی ساڵی 2019 ەوەی تێدایە تاوەکو مانگی دووی ساڵی 2020 و تیایدا هاتووە دەڵێت ڕوسیا هێرشی ئاسمانی کردۆتە سەر بازاڕە قەرەباڵغەکان و کەمپی پەنابەران و لە ماوەی مانگی حەوتەوە بۆ مانگی هەشت دەیان هاوڵاتی مەدەنی کوشتووە.

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو " لە هەردوو ڕووداوەکەدا هێزی ئاسمانی ڕوسیا هێرشەکانی بە دیاریکراوی بۆ ئامانجێکی سەربازی نەبووە کە ئەوەش تاوانی جەنگە و کوێرانە بۆردومانی شارەکانی کردووە."

هەروەها ئاماژەشی بەو پێشێلکارییانە داوە کە گروپە چەکدارە ئۆپۆزسیۆنەکانی سوریا لە ناوچە کوردییەکان ئەنجامیان داون، ئەوەشی خستەڕوو ئەگەر هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بە سەرپەرشتی سوپای تورکیا ئەو کارانەیان ئەنجام دابێت ئەوا سوپای تورکیاش تاوانی جەنگی ئەنجامداوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG