Accessibility links

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی داوا لە ئەنجومەنی ئاسایش دەکات کۆتایی بە مەینەت و ئازار لە سوریا بهێنێت


ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت لە مانگەکانی یەک و نۆیی ئەم ساڵ ١٢٦ دامەزراوی چاودێری تەندروستی لە سوریا کەوتنە بەر هێرش و ١١ نەخۆشخانە تەنیا لە مانگی نوامبردا، کە هێندێکیان زیاتر لە یەک جار، هێرشیان کرایە سەر.

بەڕێوەبەری ئەو ڕێکخراوە لە سوریا، خانمی ئەلیزابێت هۆڤ، دووشەمە بە ئەنجومەنی ئاسایشی گوت بە هۆی هێرشەکانی ئەم مانگە هەموو هەشت نەخۆشخانەی ژێر کۆنتڕۆڵی سەرهەڵداوان لە خۆرهەڵاتی حەلەب یان "لە کار کەوتن یان بە دەگمەن کار دەکەن."

هۆف، کە لە ڕێگای ڤیدئۆ لە دمشقەوە دەدوا، "بە لەشکری کردنی دامەزراوەکانی چاودێری تەندرۆستی لە لایەن چەندین پارتی نێو کێشەکە، خستنە بەر ئامانجی کارمەندانی چاودێری تەندروستی، و دابین نەکردنی دام و دەزگاری پزشکی و نەشتەرگەری لە گەلێک ناوچەکان دا مەحکوم کرد."

ئەو خانمە بە ئەرکێکی جیدی بۆ ئەنجومەنی زانی کە مسۆگەری بکات شەرکەران هەموو کاروانەکان و دامەزراوەکانی تەندروستی ڕێکبخەن، بۆ ئەوەی یارمەتی بە کۆتایی هێرشەکان بۆ سەر نەخۆشخانان و کارمەندانی تەندروستی بکەن، و " هەر چەندەی لە توانای دایە دەست بە جێ کۆتایی بە ئازار و مەینەت لە سوریا بهێنیت."

XS
SM
MD
LG