Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە ئەردەن دەکات سنوورەکانی لەبەردەم پەنابەرە سورییەکاندا بکاتەوە


ئۆفیسی نوێنەری مافەکانی مرۆڤ و نوێنەری کاروباری پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان داوایان لە ئێران کرد سنوورەکانی لەبەردەم پەنابەرە سوورییەکاندا بکاتەوە کە هەوڵ دەدەن لە ناوچەی دەرعای باشووری ڕۆژئاوای سوریا هەڵبێن.

نەتەوە یەکگرتووەکان وتی نزیکەی 270 هەزار کەس بەهۆی هێرشە ئاسمانیی و وشکاوییەکانەوە لەم دوو هەفتەیەی ڕابردوودا هەڵهاتوون.

وتەبێژی ئۆفیسی نوێنەری مافەکانی مرۆڤ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " داوا لە حکومەتی ئەردەن دەکەین سنوورەکانی بکاتەوە و بە هەمان شێوە داوا لە وڵاتانی دیکەی ناوچەکە دەکەین هەوڵەکانیان چڕ بکەنەوە و هاوڵاتییە مەدەنییەکان وەربگرن."

وتەبێژی ڕێکخراوی کاروباری پەنابەران ئۆندرێ ماهیسیچ وتی نزیکەی 40 هەزار سووری لەنزیک سنووری ئەردەن کۆبوونەتەوە کە ئێستا 650 هەزار پەنابەری سوری وەرگرتووە و تۆمارکراون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG