Accessibility links

ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە هێرشە گومانلێکراوە کیمیاییەکەی سوریا کۆدەبنەوە


ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی چوارشەممە لەسەر داوای بەریتانیا و فەرەنسا کۆدەبنەوە سەبارەت بەو هێرشەی کە گومان دەکرێت هێرشی کیمیای بووبێت لە سوریا و بووە هۆی کوژرانی دەیان کەس و لەناویاندا 11منداڵ لە پارێزگای ئیدلب لە ڕۆژئاوای وڵاتەکە.

فەرەنسا و بەریتانیا و ئەمەریکا هێرشەکەیان خستە ئەستۆی بەشار ئەسەد، سوپای سوریاش ڕەتی کردەوە چەکی کیمیایی بەکارهێنابێت.

باڵیۆزی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان نیکی هێڵی بە ڕۆژنامەنووسانی وت " بەدڵنییاییەوە ئێمە نیگەرانین سەبارەت بەوەی کە ڕوویدا ئەو هێرشە کیمیاییەی سوریا، لەبەر ئەوە کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجام دەدەین لە هۆڵێکی کراوەدا."

شایەنی باسە وڵاتە یەکگرتووەکان سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نێودەوڵەتین کە لە 15 وڵاتی ئەندام پێکهاتووە.

نێردراوی بەریتانیاش لە نەتەوە یەکگرتووەکان ما‌تیۆ ڕایکرۆفت وتی هێرشەکەی سەر ئیدلب جارێکی تر دەریدەخات ئەو حکومەتە هەموو شتێک بەکار دەهێنێت بۆ ئەوەی لەسەر حکوم بمێنێتەوە و ئەوەتا ئەمجارە خراپترین چەکی بەکارهێنا.

وتیشی یەکێک لەو هۆکارانەی کە ئەم کۆبوونەوەیە ئەنجام دەدەین ئەوەیە کە فشار بخەینە سەر ئەو کەسانەی کە مافی ڤیتۆیان بەکارهێناوە دژی ئەو جووڵانەی پێشتر بۆ لێپێچینەوە لەو کەسانەی کە چەکی کیمیایی بەکاردێنن و پێیان بڵێین ئێستا پلانتان چییە.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG