Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان : هێزەکانی سوریا 85 هاوڵاتی مەدەنی لە غوتەی ڕۆژهەڵات دەکوژن


نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەمیر زەید بن ڕەعد حسێن وتی زیادبوونی هێرشە ئاسمانییەکان و هێرشە وشکانیەکانی هێزەکانی حکومەتی سوریا لە 31ی مانگی دوانزەوە بۆ سەر ناوچەی غوتەی ڕۆژهەڵاتی گەمارۆدراو و ژێر دەستی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بۆتە هۆی کوژرانی بەلانی کەم 85 هاوڵاتی مەدەنی.

وتیشی ڕەوشی غوتەی ڕۆژهەڵات کە کۆتا ناوچەی گەورەی ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆنە کە وا بۆماوەی چوار ساڵە 390 هەزار هاوڵاتی مەدەنی تیایدا گەمارۆدراون گەیشتۆتە ئاستی کارەساتی مرۆیی.

ئەمیر زەید لە بەیاننامەیەکدا وتی " لە غوتەی ڕۆژهەڵات ئەو ناوچانەی کە دانیشتوانی تێدایە بە ڕۆژ و بە شەو هێرشی ئاسمانی و وشکانیان تێدا ئەنجام دەدرێت و هاوڵاتیانی مەدەنی ناچار کردووە خۆیان حەشار بدەن."

وتیشی لایەنەکانی جەنگ پێویستیان بە یاسایەکە هاوڵاتیان مەدەنی لەگەڵ ئامانجە سەربازییەکاندا لێک جیا بکەنەوە بەڵام ئەو ڕاپۆرتانەی بەدەستمان دەگەن سەبارەت بە غوتەی ڕۆژهەڵات ئاماژە بەوە دەدەن کە ئەنجامدەری هێرشەکان بە هیچ شێوەیەک گوێ نادەنە ئەو یاسایانە و ئەوەش دەبێتە هۆی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ."

ئەمیر زەید وتیشی لەنێو کوژراوەکاندا 21 ئافرەت و 30 منداڵی تێدایە.

هێزەکانی حکومەتی سوریا بە پشتیوانی هێرشە ئاسمانییەکانی ڕوسیا ئەرکە سەربازییەکانیان لە دژی غوتەی ڕۆژهەڵات زیادکردووە لەماوەی ئەم چەند مانگەی ڕابردوودا. ڕوسیاش ڕەتی دەکاتەوە هاوڵاتیانی مەدەنی کردبێتە ئامانج.

ئەمیر زەید وتی ئەوەی کە نەتوانین ئەو کەسانە بهێنینە دەرەوە کە پێویستیان بە فریاگوزاری تەندروستی خێرا هەیە لە غوتەی ڕۆژهەڵات ئەوە خۆی لە خۆیدا پێشێلکردنی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتیە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG