ئاژانسی په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند که به دابه‌زینی پله‌ی تۆندوتیژیه‌کان له هه‌ندێک له ناوچه‌کانی سووریا، نزیک به نیو ملیون که‌س له ئاواره سووریه‌کان به ئه‌م زوانه بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
به پێی هه‌واڵی ئاسۆشێتێدپرێس، کۆمیساریای باڵای نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بۆ په‌نابه‌ران ده‌ڵێت نزیک به 440 هه‌زار له ئاواره‌کانی نێوخۆی سووریا و 31 هه‌زار په‌نابه‌ری سووری له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ شار و گۆندی خۆیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
سه‌ره ڕای ئه‌مه، ئاندره‌ی ماهیچ، گوته‌بێژی ئاژانسه‌که وه‌بیر ده‌هێنێته‌وه که ئه‌م ژمارانه ته‌نیا به‌شێک بچووک له ئه‌و 5 ملیون په‌نابه‌ره سووریه‌ی که بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات په‌نایان بردوه. به گوته‌ی ماهیچ، به‌شی زۆری ئه‌م ئاوارانه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه، خه‌ڵکانی شاره‌کانی حه‌ڵه‌ب، حۆمس و ده‌مشق و ده‌وروبه‌ره‌که‌ین.
ستێفان دێمیستۆرا، نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له کاروباری سووریا چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌و به‌ر به ئه‌نجۆمه‌نی ئاسایشی ڕاگه‌یاندبوو که له‌م دوایانه‌دا تۆندوتیژیه‌کان له سووریا که‌م بوه‌ته‌وه.
ژماره‌ی ئاواره‌کانی نێوخۆی سووریا، نزیک به یه‌ک له سێی حه‌شیمه‌تی ئه‌و وڵاته‌یه. نزیک به 5 ملیون خه‌ڵکی سووریاش ناچار بوون په‌ناببه‌نه تۆرکیا، ئۆردۆن، لۆبنان و وڵاتانی تری جیهان.
له هه‌واڵێکی تردا، به پێی ڕاگه‌یێندراوی ناوه‌ندی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سووریا بنکه له بریتانیا، له مانگی ڕابردوودا 290 هاووڵاتی مه‌ده‌نی له وانه 151 منداڵ له ده‌ره‌نجامی هیرشه‌کانی ئاسمانی هاوپه‌یمانی به ڕێبه‌ری ئه‌مه‌ریکا کوژراون که زیاتر له کوژراوانی هێرشه‌کانی سوپای سووریا و ڕووسیا بوون.
له سه‌رده‌می تۆندتر بوونی هیرشه‌کان بۆ سه‌ر ره‌قه، ژماره‌ی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی کۆژراو له ده‌ره‌نجامی هێرشی ئاسمانی هاوپه‌یمانی زیاتر بووه.