ئه‌نجومه‌نی ئاسایش تاوتوێی بەرنووسی بڕیارێکە کە تێیدا داوا ده‌کات ئاگر به‌ست له سوریا بۆ ماوه‌ی 30 ڕۆژ ڕاگهێندرێت، بۆ ئەوەی ڕێگە بە گەیاندنی یارمەتی مرۆڤایەتی بدرێت، ئه‌مه به‌پێی ئەو بەرنووسەیە کە ڕۆژی هه‌ینی کۆپیه‌کی به‌ده‌ستی ئاژانسی فرانس پرێس گه‌یشتوه.
سوید و کوه‌یت بەرنوسی بڕیاره‌که‌یان پێشکه‌ش کردوه کە داوای کۆتایی پێ هێنانی ده‌ستبه‌جێی ئابڵوقه ده‌کات، و ئابڵوقه له‌سه‌ر (غۆته‌ی ڕۆژهه‌ڵات) نزیک دیمه‌شق دەگرێتەوە شوێنێک له‌وه‌تا دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو هه‌ڵمه‌تێکی چڕی بۆمبارانی هێزی رژێمی سوریا بۆته هۆی کووژرانی زیاتر له 250 که‌س.
بەرنووسی بڕیاره‌که له‌کاتێکدایه ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له پشتیوانی پێشنیارێکی به‌رپرسانی یارمه‌تی نێوده‌ڵه‌تی بۆ ئاگربه‌ست سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو کە داوای دەکرد بۆ ماوه‌ی 30 ڕۆژ ڕێگه به گه‌یاندنی هاریکاری بۆ برینداران و نه‌خۆشان بدرێت.
باڵێۆزی ڕوسیا (ڤاسیلی نیبنزیا) گوتی داوای ئاگربه‌ست "گوونجاو نیه" ڕه‌نگه گرووپه‌کانی دژ به‌هێزی سه‌رۆک به‌شار ئه‌سه‌د ده‌جه‌نگن ڕه‌زامه‌ند نه‌بن.
زۆر جار ڕوسیا ته‌گه‌ری خستۆته به‌ر ده‌رچوونی بڕیای ئه‌نجومه‌نی ئاسایش که فشار ده‌خاته سه‌ر ئه‌سه‌دی هاوپه‌یمانی. پێشبینی ده‌کرێت ڕۆژی 2 شه‌ممه گفتوگۆ له‌باره‌ی بەرنوسی بڕیاره‌که‌وه بکرێت. دیپڵۆماتان ده‌ڵین به‌خێرایی لهئەنجومهنی ئاسایش ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه .