سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ئه‌نتۆنێۆ گۆتێرێس داوای "لێکۆڵینه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ و ڕوونی" کرد له‌سه‌ر پێکدادانی خوێناوی ڕۆژی هه‌ینی له‌سه‌ر سنووری نێوان ئیسرائیل و که‌رتی غه‌زه، ئه‌وه‌ی بوه هۆی کورژانی به‌لانی که‌مه‌وه 15 فه‌له‌ستینی و برینداربوونی 1400 کهسیدیکه که زیاتر له 750 له‌وانه بهگوولله بریندار بوون.
ڕۆژی هه‌ینی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بۆ تاوتوێکردنی دۆخه ئاڵۆزه‌که له‌غه‌زه کۆبونه‌وه‌یه‌کی خێرای ئه‌نجامدا، وهیچ بریاریکی یان بڵاوکراوه‌یه‌کی هاوبه‌شی لێ نه‌که‌وته‌وه.
دانی دانۆن باڵێۆزی ئیسرائیل له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان گوتی سه‌رباری ناڕەزایی تووندی ئیسرائیل و وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا کۆبوونه‌وه‌ی خێرا به‌ڕێوه‌چوو، و ئیسرائیل داوای کرد بۆ دوای جه‌ژنی هه‌ستانه‌وه‌ی مه‌سیح دوابخرێت .
توندوتیژی له‌کاتیکدا بووه به‌هه‌زاران فه‌له‌ستینی له‌سنوور نزیکبوونه‌ته‌وه. هێزی ئیسرائیل ده‌ڵێت وه‌لامدانه‌وه‌یان بۆ هانده‌ره سه‌ره‌کیه‌کان هه‌بوه ئهوانەی به‌ردیان هاویشتوه و ئاگریان کردۆته‌وه و تایه‌یان سووتاندوه. هه‌روه‌ها هێزی ئیسرائیل تووندڕه‌وانی توومه‌تبار کرد له‌ژێر په‌رده‌ی خۆپیشاندان. هێرشیان ئەنجام داوە.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌له‌ستینی گوتی هێزی ئیسرائیل ته‌قه‌یان کردوه و بۆمبی مه‌تاتی و گازی فرمێسک ڕێژیان به‌کارهێناوه.
شه‌مه وه‌ک ناڕازی دەربڕێن، مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری له فه‌له‌ستین ڕاگەیەندرا.
هێزه فه‌له‌ستینیه‌کان و ئیسلامیه‌کان که بریتیه له بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و بزووتنه‌وه‌ی فه‌تح و ڕێکخراوه فه‌له‌ستینیه‌کان لهڕاگهێەندراوێکی بڵاوکراوە دا دەڵیت،"له‌سه‌رچه‌م پارێزگاکان ماته‌مینی بۆ شه‌هیدان ڕاده‌گێنین و داگیرکاری و تێرۆرکاری ئیسڕایل مەحکوم دەکەین."