Accessibility links

گۆتیرێش بۆ هێزە بیانیەکان: واز لە لیبیاییەکان بهێنن


ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش داوای لە هەزاران چەکدار و بەکرێگیراوی بیانی کرد بەزووترین کات لیبیا جێبهێڵن، گۆتیرێش وتی " واز لە لیبیاییەکان بهێنن."

لە ساڵی 2014 وە لیبیا دابەش بووە، لەلایەک حکومەتی وەفاقی نیشتیمانی کە لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیەوە دانی پێدانراوە لە تەڕابلس، لەلایەکی دیکەوە هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی لیبیا ( سوپای نیشتیمانی لیبیا ) بە ڕابەرایەتی خەلیفە حەفتەر لە ڕۆژهەڵاتەوە.

لە مانگی 10 ی ساڵی ڕابردوودا هەردوو بەڕێوبەرایەتیەکەی لیبیا ڕێکەوتن لەسەر وەستاندنی شەڕ، بەڵام هێزەکانیان پاشەکشەی نەکردووە، حەفتەر لەلایەن ئیماڕات و ڕوسیا و میسڕەوە پشتیوانی لێدەکرێت لەکاتێکدا حکومەتی لیبیا لەلایەن تورکیاوە پشتیوانی لێدەکرێت.

گۆتیرێش بە ڕۆژنامەنووسانی وت " ئاگربەست هێشتا لە جێبەجێکردندایە."

وتیشی " زۆر پێویستە سەرجەم هێز و بەکرێگیراوە بیانییەکان بەرەو بنگازی و دواتر بەرەو تەڕابلس بجوڵێن، لەوێوە بگەڕێنەوە و واز لە لیبیاییەکان بهێنن، چونکە لیبیاییەکان سەلماندیان کە دەتوانن خۆیان چارەسەری کێشەکانی خۆیان بکەن ئەگەر بۆ خۆیان بەجێبهێڵدرێت."

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕۆژی پێنجشەممە تاوتوێی ڕەوشی لیبیاییان کرد و لە بەیاننامەیەکدا داوایان کرد سەرجەم هێز و بەکرێگیراوە بیانییەکان " بەبێ هیچ پشتگوێ خستنێکی دیکە لە لیبیا بکشێنەوە." هەروەها داوای لە سەرجەم لیبی و لایەنە نێودەوڵەتیەکان کرد ڕێز لە قەدەغەکردنی ڕەوانەکردنی چەک بۆ لیبیا و ڕێکەوتنی ئاگربەست بگرن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG