سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتیرێس داوای لە لایەنەکانی دیکەی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران کرد پابەند بن بە بەڵێنەکانیانەوە دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ کشانەوەی ئەمەریکای لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکە ڕاگەیاند.
گۆتیرێس بە هەمان شێوە نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بە بڕیارەکەی سەرۆک ترامپ.
وتیشی " زۆر گرنگە بەپێی ئەو بەندانەی کە لە ڕێکەوتنەکەدا هاتوون ئەم ترسانەی کە هەیە سەبارەت بە ڕێکەوتنەکە چارەسەر بکرێن. هەروەها پێویستە ئەو بابەتانەش چارەسەر بکرێت کە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ پەیوەندییان نیە بە ڕێکەوتنەکەوە بۆ ئەوەی پارێزگاری لە ڕێکەوتنەکە و دەستکەوتەکانی بکرێت."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز