Accessibility links

ئەندامی کومیسیۆنی بەرزی مافەکانی مرۆڤ: هێرشەکانی لەشکری سوریا بۆ سەر مەدەنێکان وەک تاوانەکانی شەڕ چاولێدەکرێن


ڕاپۆرتەکان دەڵێن لانی کەم ٢٧٧ مەدەنی کوژراون کە ٢٣٠ کەسیان لە ئاکامی هێرشەکانی هەوایی سوریا و هاوپەیمانانی گیانی خۆیان لە دەست داوە. ٨١٢ کەسی مەدەنیش بریندران

هاوکات لە گەڵ درێژەکێشانی کرداری لەشکری تورکیا لە سوریا و هێرشەکانی هەوایی لەشکری سوریا و ڕوسیا، ڕاپۆرتەکانی سەبارەت بە کوژرانی سەدانی مەدەنی لە کرداری یەک حەتووی ئەم دواییانەدا بوە.

ئەلیزابێت ترووسڵ، گوتەبێژی کومیسیاریا بەرزی مافەکانی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان شەمە ٢١ی ڕێبەندان، ژمارەی کوژرا و برینداران لە ئاکامی هێرشی لەشکری سوریا لە ئیدلیب و غوتەی بە ڕووداوێکی باوەڕنەکرا وەسف کرد.

ئەو خانمە گوتی: "سوریا ئەم حەوتوە شاهیدی پەرەسەندنی توند و تیژی و خوێنڕێژی بووە. زیاتر لە هەزار مەدەنی لە شەش ڕۆژدا کوژرا و بریندار بوونە. ڕاپۆرتەکان دەڵێن کە لانی کەم ٢٧٧ مەدەنی کوژراون کە ٢٣٠ کەسیان لە ئاکامی هێرشەکانی هەوایی سوریا و هاوپەیمانانی گیانی خۆیان لە دەست داوە. ٨١٢ کەسی مەدەنیش بریندارن."

ئەو خانمە گوتیشی کە چوونە سەری پلەی توند وتیژی لە سوریا دەتوانێت وەک تاوانەکانی شەڕ چاولێبکرێن.

ئەو گوتی: "ئێمە دیتوومانە کە ڕێگایان بە مدەنییەکان نەداوە لە ناوچە دەربکەون یان کۆمەگیان پێبگات. ناوچەکانی دانیشتووان و نەخۆشخانەکان بۆمباران کراون کە دەتوانێت وەک تاوانەکانی شەڕ دابنرێن. هەڵبەت دادگا دەبێت ئەوە ڕوون بکاتەوە، بەڵام ئێمە باوەڕمان وایە کە ئەو کوشتارانە تاوانەکانی شەڕن."

لە هەمان کاتدا، لەشکری تورکیا لە بیانیەک دا ڕایگەیاند کە هێلیکۆپتەرێکی شەڕی ئەو ولاتە بەیانی شەمە کەوتە خوارە و دوو سەربازی ئەو وڵاتە کوژران.

گوتەبێژی کوردەکانی سوریا لە گرووپی ناسراو بە هێزەکانی سوریای دێمۆکڕات کە ئەمەریکا پشتیوانێتی، گوتی ئەو گرووپە ئەو هێلیکۆپتەری لە باکووری ڕۆژئاوی شاری عەفرین بەردایە خوار.

لەشکری تورکیا لە وەتا بیست رۆژ پێش کرداری ناسراو بە "شاخەی زەیتون"ی بۆ لە ناوبردنی شەڕەڤانانی کوردی سوریا لە شاری عەفرین دەست پێکردوە.

XS
SM
MD
LG