Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکەی سعودیە دەکات بۆ کۆتای هێنان بە جەنگی یەمەن


وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان فەرحان حەق وتی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە دەستپێشخەری ئاشتی سعودیە دەکات بۆ کۆتای هێنان بە جەنگی یەمەن، ئەم دەستپێشخەرییەش هاوکاتە لەگەڵ هەوڵەکانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بۆ کۆتای هێنان بە ململانێکانی یەمەن.

لە ماوەی ڕابردوودا وەزیری دەرەوەی سعودیە فەیسەڵ بن فەرحان ئال سعود وتی سعودیە پێشنیاری دەستپێشخەریی نوێی ئاشتی کردووە لە یەمەن بە سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان.

دەستپێشخەرییەکە کۆتای هێنان بە شەڕ و پێکدادانەکان لەسەر ئاستی وڵاتەکە و دووبارە کردنەوەی هێڵە ئاسمانی و دەریاییەکان دەگرێتەوە.

لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بە هەمان شێوە پێشوازی لە پابەندبوونی سعودیە و حکومەتی یەمەن کرد بە پلانی نوێی وەستاندنی شەڕەوە لە یەمەن.

جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا جالینا پۆتەر وتی پێویستە لەسەر هەموو لایەنەکانی یەمەن " بەجددی پابەند بن " بە وەستاندنی شەڕەوە و هەروەها بە سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بچنە سەر مێزی گفتوگۆ.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG