Accessibility links

گۆتیرێش سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیە دەکات


سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیەی کرد و داوای لە هەموو لایەنەکان کرد دان بەخۆیاندا بگرن و ڕێگە نەدەن گرژییەکان زیاتر ببن.

وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ستیڤان دوگاریک لە بەیاننامەیەکدا وتی " سکرتێری گشتی سەرکۆنەی هێرشەکەی ڕۆژی شەممەی سەر دامەزراوە نەوتییەکانی ئارامکۆ دەکات لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی سعودیە."

وتیشی " سکرتێری گشتی داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات دان بەخۆیاندا بگرن و ڕێگە نەدەن گرژییەکان زیاتر ببن و هەمیشە پابەند بن بە یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکانەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG