Accessibility links

گۆتیرێس هۆشیاری دەدات لە هەڵگیرسانی جەنگێکی نوێی سارد لەنێوان ئەمەریکا و ڕوسیادا


ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتێریس هۆشیاریدا لەوەی کە گرژییەکان لە پەیوەندییەکانی نێوان ڕوسیا و ئەمەریکادا ببێتە هۆی ئەوەی کە بینیمان لە میانەی جەنگی سارددا.

دوای چەند ڕۆژێک لەوەی ئەمەریکا 12 دیبلۆماتکاری ڕوسیی لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەرکرد بەهۆی ژەهراویکردنی سیخوڕە ڕوسییەکەوە لە بەڕیتانیا، گۆتێرێس داوای لە واشنتن و مۆسکۆ کرد کەناڵەکانی پەیوەندیی نێوانیان جارێکی دیکە بکەنەوە بە ئامانجی ئەوەی گرژییەکان لەوە زیاتر نەبن.

وتی " لەمیانەی جەنگی سارددا هۆکاری پەیوەندیی و چاودێری هەبوون بۆ ئەوەی گرژییەکان زیاتر نەبن و شتەکان لە کۆنتڕۆڵ دەرنەچن کاتێک کە گرژییەکان زیاد دەبن، ئەو هۆکارانە نەماون."

گۆتێرێس بە ڕۆژنامەنووسانی وت " پێم وایە کاتی ئەوە هاتوو ڕێوشوێنی لەو جۆرە بگیردرێتە بەر. گرەنتی پەیوەندییەکی چالاک و گرەنتی ئەوەی کە بتوانن ڕێگە لە زیادبوونی گرژییەکان بگرن. پێم وایە هۆکارەکانی پەیوەندیی لەو جۆرە زۆر گرنگن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG