کۆمسیۆنی کاروباری کۆچبەران لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی لەم ساڵدا لە دەریای ناوەڕاست زیاتر لە هەزار کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە و ئەمە شەشەمین ساڵە لەسەر یەک هەزار زیاترتێدەپەڕێت.
وتەبێژی کۆمسیۆنەکە چارلی یاکسلی لە بەیاننامەیەکدا وتی " کۆمسیۆن داوا دەکات توانای گەڕان و ڕزگارکردنەکان زیاتر ببێت و کەشتیەکانی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا بگەڕێنەوە بۆ ئەرکەکانی گەڕان و ڕزگارکردنی کۆچبەران وەکو چۆن کەشتیەکانی ڕێکخراوە ناحکومییەکان لە دەریادا خەڵک ڕزگار دەکەن."
ڕێکخراوی کۆچبەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت لە ساڵی 2014 دا بەلایەنی کەمەوە 15 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە کاتێک هەوڵیانداوە بە دەریای ناوەڕاستدا بپەڕنەوەە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز