Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان سزای کەشتییەکی کۆریای باکوور دەدات


نەتەوە یەکگرتووەکان کەشتییەکی کۆریای باکووریان خستە لیستی ڕەشەوە بەهۆی ئەوەوە کە نەوتی دەست کەوتووە لە ئەرکێکدا کە سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکانی پێشێل کردووە.

لە مانگی دوانزەی ساڵی ڕابردوودا بارهەڵگرە ڕوسییەکان باری نەوت و سوتەمەنییان داوە بە کۆریای باکوور. پیۆنگیانگ پشت بە سوتەمەنی هاوردە دەبەستێت تاوەکو داراییەکەی پەکی نەکەوێت کە ئێستا ڕووبەڕووی قورساییەکی زۆر بۆتەوە بەهۆی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بۆ سەر وڵاتەکە.

سەرچاوە ئەمنییە ئەوروپییەکان بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزیان وت لە مانگی 10 ی ساڵی ڕابردوودا کەشتییەکی ڕوسی نەوتی گواستۆتەوە بۆ سەر بارهەڵگرێکی کۆریای باکوور بە ناوی سام ما 2 .

نەتەوە یەکگرتووەکان وتی " بارهەڵگری سام ما 2 کە ئاڵای کۆریای باکووری بەسەرەوەیە و سەر بە کۆمپانیای سامایە چووە سوتەمەنی گواستۆتەوە و بەڵگەنامەی ساختەی دروست کردووە لە کەشتییەکەوە بۆ کەشتییەکی دیکە لە ناوەڕاستی مانگی 10 دا و نزیکەی 1600 تەن بە مەتر لە سوتەمەنی گواستۆتەوە لە تەنها یەک باردا."

جێی ئاماژەیە ڕۆژی هەینی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەیان کەشتی و کۆمپانیای باریان خستە لیستی ڕەشەوە بەهۆی گواستنەوەی سوتەمەنی و خەڵوز بۆ کۆریای باکوور و ئەوەش فشارەکانی سەر کۆریای باکووری زیاتر کرد لە کاتێکدا کە ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون بەنیازە یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی لەگەڵ هەردوو سەرۆکی کۆریای باشوور و ئەمەریکادا ئەنجام بدات.

لیژنەی سزاکانی کۆریای باکووری سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر داوای ئەمەریکا 21 کۆمپانیای باری دیاریکرد کە پێنج کۆمپانیایان چینین و هەروەها 15 کەشتی کۆریای باکوور و 12 کەشتی دیکە و پیاوێکی لە تایوان خستە لیستی ڕەشەوە.

ئەمەش دوای چەند ڕۆژێک دێت لە کۆبوونەوەکەی نێوان سەرۆکی چین شی جین پینگ و ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون و ڕاگەیاندنی هەواڵی کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی کۆریای باشوور مون جەی ئین لەگەڵ کیم جۆنگ ئوندا لە 27ی ئەم مانگەدا. وابڕیارە کیم لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپیشدا لە کاتێکدا لە مانگی پێنجدا کۆببنەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG