Accessibility links

دیبلۆماتکاران: ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە تاقیکردنەوە موشەکیەکانی کۆریای باکوور کۆدەبێتەوە


دیبلۆماتکاران وتیان بەڕیتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا داوایان لە ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە کۆبوونەوەیەکی داخراو بکەن سەبارەت بەو تاقیکردنەوە موشەکییانەی کۆریای باکوور لەمدواییانەدا ئەنجامیداوە.

لە ماوەی ڕابردوودا سوپای کۆریای باشوور وتی بەیانی ڕۆژی چوارشەممە کۆریای باکوور دوو موشەکی مەودا کورتی هەڵداوە، ئەمەش چەند ڕۆژێک دوای ئەوەی پیۆنگیانگ دوو موشەکی هاوشێوەی هەڵدا بە ئامانجی ئەوەی فشار بخاتە سەر کۆریای باشوور و ئەمەریکا تاوەکو مەشقە سەربازیی هاوبەشەکانی نێوانیان ڕابگرن.

وتەبیژی نەتەوە یەکگرتووەکان ستیڤان دوگاریک وتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش پێی وایە هەڵدانی موشەکەکان هۆکارێکی دیکەن بۆ وەبیرهێنانەوەی گرنگیی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان سەبارەت بە داماڵینی چەکی ناوەکیی لە نیمچە دوورگەی کۆریا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG