Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان: زیاتر لە دوو ملیۆن کەس لەمساڵدا بوونەتە پەنابەر


نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران وتی زیاتر لە دوو ملیۆن کەس بەهۆی جەنگ و توندوتیژییەکانەوە لەمساڵدا وڵاتەکانی خۆیان جێهێشتووە و بوونەتە پەنابەر.

فیلیپۆ گراندی وتی لەنێو ئەم ژمارەیەدا 650 هەزار لە باکووری سودان و 500هەزار لە موسوڵمانانی ڕۆهینگا بوونەتە پەنابەر کە بەهۆی توندوتیژییەکانی میانمارەوە وڵاتەکەیان بەجێهێشتووە و ڕوویان کردۆتە بەنگلادیش.

گراندی بە لیژنەی جێبەجێکاری نوێنەرانی باڵای کاروباری پەنابەرانی وت " هەتاکوو ئێستا لەم ساڵدا زیاتر لە دوو ملیۆن کەس وڵاتەکانی خۆیان بەجێ هێشتووە و هەڵهاتوون."

وتیشی " عادەتەن نەخۆشەکان و ئەو کەسانەی کە توشی شۆک و برسێتی بوون هەڵدێن بۆ ناوچە سنووریەکان بۆ کەمپەکانی پەنابەران کە هەژاری تێدایە و گەشەکردن تیایدا وەستاوە. خەڵکانێکی زۆر پێویستیان بە چارەسەری خێرا هەیە، منداڵەکان لە خێزانەکانیان جیابوونەتەوە و پیاو و ئافرەت و منداڵەکان ڕووبەڕووی دەستدرێژی سێکسی بوونەتەوە."

گراندی نیگەرانییەکی زۆری دەربڕی لەوەی لە سیاسەتە ناوخۆییەکاندا بابەتی پەنابەران بەشێوەیەکی زۆر بەکاردەهێنرێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG