Accessibility links

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوا دەکات فشارەکانی سەر میانمار زیاد بکرێن


سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش داوای کرد فشارە نێودەوڵەتیەکانی سەر میانمار زیاد بکرێن لەپێناو ڕەخساندنی بارودۆخێکدا بۆ گەڕانەوەی موسوڵمانەکانی ڕۆهینجیا کە لە مانگی هەشتی ساڵی ڕابردوودا بەهۆی ئەرکە سەربازییەکەی میانمارەوە هەڵهاتن.

لە مانگی پێنجدا میانمار و نەتەوە یەکگرتووەکان گەیشتن بە ڕێکەوتنێک کە ببێتە هۆی ئەوەی لە کۆتاییدا ڕێگە بدرێت بە هەزاران هاوڵاتی موسوڵمانی ڕۆهینجیا بە پارێزراوی و بە هەڵبژاردنی خۆیان بگەڕێنەوە.

گۆتیرێش لە کامپی خەیزەرانی پەنابەران لە باشووری ڕۆژهەڵاتی بەنگلادیش وتی " ڕێکەوتنی لە یەک تێگەیشتن یەکەم هەنگاوە بۆ ئەوەی دان بنرێت بە مافی ئەو خەڵکانەدا."

وتیشی " ئەم جۆرە سازشانە دەکرێت لەم کاتەدا لە میانمار بەدەست بخرێن، با ڕاستگۆیی ئەم سازشانە بخەینە ژێر تاقیکردنەوە و دواتر بەرەو مافی تەواوەتی ئەو خەڵکانەدا دەڕۆین."

سەردانەکەی گۆتیرێش دە مانگ دوای هێرشەکانی توندڕەوە ئیسلامییەکانی میانمار دێت کە بووە هۆی ئەوەی میانمار ئەرکێکی سەربازیی توند دەست پێبکات کە بووە هۆی ئەوەی 700 هەزار ڕۆهینجیا بەرەو بەنگلادیش هەڵبێن.

نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو ئەرکە سەربازییەی میانمار بە پاکتاوی ڕەگەزی ناودێر دەکات و میانماریش ئەوە ڕەت دەکاتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG