Accessibility links

گۆتێرێش داوا لە میانمار دەکات کۆتایی بە توندوتیژییەکان بهێنێت


سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش داوای لە بەرپرسانی میانمار کرد ئەرکە سەربازییەکانیان بوەستێنن و کۆتایی بە توندوتیژییەکانی دژی موسوڵمانەکانی ڕۆهینگا بهێنن.

گۆتێرێش داوای لە هەموو وڵاتان کرد یارمەتی پێشکەش بکەن و بارودۆخەکەشی بە کارەسات ناودێرکرد.

گۆتێرێش لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " داوا لە بەرپرسانی میانمار دەکەم ئەرکە سەربازییەکانیان بوەستێنن و کۆتایی بە توندوتیژییەکان بهێنن و فەرمان بە یاسا بکەن و دان بنێن بە مافی هەموو ئەو کەسانەدا کە ناچاربوون وڵاتەکە بەجێ بهێڵن."

فشارەکانی سەر میانمار لە زیادبووندایە بۆ کۆتایی هێنان بە توندوتیژییەکان کە نزیکەی 370 هەزار موسوڵمانی ڕۆهینگای ناچارکردووە وڵاتەکە جێبهێڵن و هەڵبێن بۆ بەنگلادیش، نەتەوە یەکگرتووەکانیش داوای پاراستنی هاوڵاتییە مەدەنییەکانی کرد.

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی چەند جارێک لەگەڵ سەرکردەی میانماردا قسەی کردووە.

وتیشی " ئەمە کارەساتێکی گەورەیە. ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک دەمرن و ئازاردەچێژن، ئێمە دەبێت ئەوە بوەستێنین. ئەمە سەرچاوەی نیگەرانییە سەرەکییەکەمە".

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG