Accessibility links

لە نەتەوە یەکگرتووەکان پشتیوانی لە بڕیاری ئەمەریکا سەبارەت بە ئورشەلیم نەکرا


باڵیۆزی بەریتانیا لە ئەنجومەنی ئاسایشی یو. ئێن سەبارەت بە بڕیاری ئەمەریکا بەرامبەر بە ئورشەلیم دەدوێت. هەینی ٨ی دێسامبری ٢٠١٧ی زاینی

ساڵێک پێش ئەوەی ئیسڕایل دابمەزرێت، یو.ئێن دۆخێکی یاسای تایبەتی بە ئورشەلیم دا کە شارێکی پیرۆزی جوولە، موسوڵمان و مەسیحی یەکانە.

نەتەوە یەکگرتووەکان: لە ماوەی کۆبوونەوەیەکی تەنگەتاوی لە ئەنجومەنی ئاسایشی یو. ئێن ڕۆژی هەینی، هەندێک لە "هەرە هاوپەیمانانی لە مێژینەی ئەمەریکا پشتگیری لە هەڵوێستی واشگتن بۆ بە فەرمی ناسینی ئۆورشەلیم وەک پێتەختی ئیسڕایل و گوازتنەوەی باڵیۆخانەی ئەمەریکا بۆ ئەو شارە ناکەن.

باڵیۆزی سوید ئۆلۆف سکووگ بە ئەو ئەنجومەنەی گوت، "ئەو بڕیارە بە پێچەوانەی دەستوری نێونەتەوەیی و بڕیارەکانی ئەجومەنی ئاسایشە و دەکرێت تەنیا لە ڕێگای وتووێژی پەسندکراوی نێوان لایەنەکان چارەسەربکرێت."

ناوبراو ئاماژەی دا کە لە ساڵی ١٩٤٧ی زاینی، ساڵێک پێش ئەوەی ئیسڕایل دابمەزرێت، یو.ئێن دۆخێکی یاسای تایبەتی بە ئورشەلیم دا کە شارێکی پیرۆزی جوولە، موسوڵمان و مەسیحی یەکانە.

باڵیۆزی بەریتانیا مەتیو رەیکرافت گوتی سەرئەنجام ئورشەلیم دوای ڕێکەوتنێکی لە ئەنجامی وتووێژ دەبێت پێتەختی هاوبەشی وڵاتەکانی ئیسڕایل و فەلەستین بێت.

ڕایکرافت گوتی: "هەر بۆیە ئێمە لە گەڵ بڕیاری ئەمەریکا کۆک نین کە باڵیۆزخانەکەی بۆ ئورشەلیم بگوێزێتەوە و سەرئەنجام ئورشەلیم وەک پێتەختی ئیسڕایل بناسێت پێش ئەوەی ڕێکەوتن لە سەر دۆخی شارەکە بکرێت. ئەو بڕیارانە بۆ ئاسۆی ئاشتی لە هەریمەکەدا یارمەتیدەر نین، ئامانجێک دەزانم هەمووی ئێمە لە ئەنجومەنەکەدا پێی بەڵێندارین."

باڵیۆزی فەڕانسە هوشداری دا : "ئەو بڕیارە هەڵگری مەترسی کێشەی سیاسییە، کە لە خۆیدا هەڵگری مەترسی یەکانە"و بۆی هەیە ببێتە کێشەی ئاینییش.

هەرچەند میسر پەیوەندێکی باشی لە گەڵ بەڕێوەبەرایەتی تڕامپ پێک هێناوە، بەڵام دوو وڵات لە سەر ئەو مەسەلەیە بیری جیایان هەیە.

نوێنەری میسر عەمر عەبدوڵاتا گوتی: " ئەو بڕیارە یەک لایەنەیە پێشێلکردنی ڕەوایی نێونەتەوەیییە، و هەر بۆیە، هیچ کارتێکردنێکی کە سەر دۆخی یاسایی ئورشەلیم نابێت، مادامێک شارەکە لە ژێر داگیرکردن دایە."

XS
SM
MD
LG