Accessibility links

نوێنەری مافی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان داوای پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی دەکات لە شەڕی ڕەققە


ئەمیر زەید بن ڕەعد حسێنی نوێنەری مافی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی لە ئەرکە سەربازییە وشکانی و ئاسمانییەکاندا دژی ڕێکخراوی داعش لە مانگی شەشدا لە شاری ڕەققەی سوریا بەلایەنی کەمەوە 173 هاوڵاتی مەدەنی کوژراون.

نوێنەرەکە داوای لە هەموو لایەنەکانی بەشدار لە شەڕەکە کرد بە هێزەکانی سوریاشەوە هەرچیەک لەتوانایاندایە بیکەن بۆ پارێزگاری لە گیانی 100 هەزار هاوڵاتی مەدەنی کە هێشتا گەمارۆدراون.

لە بەیاننامەیەکدا لە جنێف بڵاوبۆوە وتی " دەبێت هاوڵاتیانی مەدەنی نەکرێنە قوربانی بۆ سەرکەوتنی سەربازی خێرا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG