Accessibility links

11 وڵاتی ئەندامی یوئێن تاوانی پشتیوانی لە "تێرۆریسم" دەخەنە سەر ئێران


سەرۆکی ئیران ڕووحانی
سەرۆکی ئیران ڕووحانی

بە گوێرەی ئاژانسی پەیامنێری ئاسۆشێتدپرێس، یازدە وڵاتی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئافریکا تاوانی پشتیوانی کردن لە "تێرۆرسم" و خۆتێهەڵقوتاندنی بەردەوام لە کاروبارەکانی نێوخۆیی وڵاتانی عەڕەبی دەخەنە سەر ئێران کە ئەوەش وادەکات گرژی و ناسەقامگیری لە هەریمەکەدا سەرهەڵبدات.

لە نامەیەکدا بۆ سکرتێری گشتی، کۆبوونەەی گشتی یو ئێن دووشەمە، ١١ وڵات ئاماژەیان بە پشتیوانی ئێران لە سەرهەڵداوانی حوتی شیعە لە یەمەن و گرووپی شیعەی حیزب ئەلا لە لوبنان کرد کە شەڕکەرانیان بۆ پشتیوانی لە حکومەتی سوریا ناردووە.

ئەو وڵاتانە هەروەها تاوانیان خستە سەر ئێران کە پشتیوانی لە "گرووپەکان و شانەکانی تێرۆرستی" لە بەحرەین، عێڕاق، عەڕەبستانی سعودی، کویەت و شوینی تر دەکات.

ئەو وڵاتانەی عەڕەبی لێدوانێکی وەزیری دەرەوەی بەحرەین هی مانگی سێپتامبریان دووپات کردەوە کە تەنیا ڕێگای بۆ ئێران "رێبازەکانی دەرەوەی بە شێوەیەکی هەمە لایەنە بگۆڕێت و کۆتایی بە دۆژمنایەتی بهێنێت."

ئەو نامەیە، کە لە لایەن میرنشینەکانی عەڕەبی ڕێکخرا، لە لایەن عەڕەبستانی سعودی، میسر، ئۆردۆن، سودان، مۆڕاکۆ، بەحرەین، کویەت، عوممان، قەتەر و یەمەن واژۆ کرا.

ئەو وڵاتانە ئێرانیان مەحکوم کرد لە بەر ئەوەی لە هەریمەکە دا پشتیوانی لە "تێرۆرسم"، بە تایبەتی لە یەمەن دەکات کە وەک ئەوان دەڵێن تاران لە ڕێگای مەشق پێدان بە شەڕکەرانیان و ناردنی نایاسایی چەک و تەقەمەنی بۆ ئەو چەکدارانە پشتیوانی دارایی و لەشکری بۆ حوتییەکان دابین دەکات.

ئەو وڵاتانە هەروەها گوتیان: "ئێمە لە سەر بریاری خۆمان سوورین کە هەر چەشنە خۆتێوگلانێکی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کارەکانی نێوخۆیی وڵاتانی عەڕەب بۆ پەسندکردن نابێت و دەبێت بەرهەڵستی بین."

XS
SM
MD
LG