Accessibility links

ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ دانیشتنێک سەبارەت بە توندوتیژیەکانی ئیسڕائیل ئەنجام دەدات


ڕێکخراوی نێودەوڵەتی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە ڕێکخراوەکە کە لە 47 وڵات پێکدێت ڕۆژی هەینی دانیشتنێک ئەنجام دەدات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر خراپبوونی ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ لەسەر خاکی فەڵەستین.

ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " دانیشتنە تایبەتەکە لەسەر داوای فەڕمی فەڵەستین و ئیماڕات ئەنجام دەدرێت کە بە ناوی کۆمەڵەی عەرەبییەوە پێشکەشیان کردووە و تا ئێستا 26 وڵات پشتیوانیان لێکردووە."

ئەمە یەکەمین دانیشتنی تایبەتی ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤە لە مانگی دوانزەی ساڵی 2017 ەوە کە سەبارەت بە ڕەوشی میانمار دانیشتنێکی لەو جۆرەیان ئەنجامدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG