Accessibility links

میشێل باشلیە: ڤایرۆسی کۆرۆنا خاڵی لاواز و کەلێنەکانی کۆمەڵگاکانمانی ئاشکراکرد


کۆمسیاری مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان میشێل باشلیە
کۆمسیاری مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان میشێل باشلیە

کۆمسیاری مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان میشێل باشلیە ڕایگەیاند پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا " هەموو کەلێن و خاڵە لاوازەکانی کۆمەڵگاکانمانی ئاشکرا کرد."

باشلیە لە جنێڤ وتی " ساڵی 2020 نەک تەنها زیانێکی گەورەی داوە لە سەرجەم ناوچە و وڵاتانی جیهان، بەڵکو زیانی گەیاندووە بە کۆی مافەکانیشمان، مافی ئابووری یاخود کۆمەڵایەتی یاخود ڕۆشنبیری یاخود مەدەنی یاخود سیاسیی بێت." وتیشی پەتاکە " لاوازی ئەو سیستمانەی ئاشکرا کرد کە سەرکەوتوو نەبوون لە ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ."

باشلیە لە وتارەکەیدا لە کۆنگرەی ساڵانەی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ لە جیهاندا وتی " ڤایرۆسی کۆرۆنا تیشکی خستە سەر ئەوەی نەمانتوانیوە بە باشترین شێوە ڕێز لە مافەکان بگرین، نەک تەنها لەبەر ئەوەی نەمانتوانیوە ئەوە بکەین، بەڵکو لەبەرئەوەی ئەنجامدانی ئەو کارەمان پشتگوێ خستووە، یاخود بڕیارمانداوە نەیکەین."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG