Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان داوا دەکات " زووتر " چالاکەوانە سعودییەکە ئازاد بکرێت


لجین ئەلهەزلول
لجین ئەلهەزلول

ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان داوایکرد " زووتر " چالاکەوانی سعودی بەرگریکار لە مافەکانی ژنان لجین ئەلهەزلول ئازاد بکرێت، ئەمەش چەند کاتژمێرێک دوای ئەوەی دادگای سعودیە سزای زیندانیکردنی بۆ ماوەی پێنج ساڵ و هەشت مانگ بەسەر لجیندا سەپاند.

ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە تویتەر نوسیویەتی " بڕیاری زیندانیکردنی چالاکەوانی دیاری بەرگریکار لە مافەکانی ژنان لجین ئەلهەزلول بۆ ماوەی 5 ساڵ و هەشت مانگ جێی نیگەرانییەکی زۆرە. دەزانین دەکرێت زووتر ئازاد بکرێت، بەخێرایی داوا دەکەین زووتر ئازاد بکرێت."

لجین ئەلهەزلولی تەمەن 31 ساڵ لە ساڵی 2018 ەوە لە زینداندایە، ئەوەش دوای ئەوەی لەگەڵ لانی کەم 12 چالاکەوانی دیکەی بەرگریکار لە مافەکانی ژناندا دەستگیرکرا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG