Accessibility links

ئەنجومەنی ئاسایشی یو ئێن تێرۆری باڵێوزی ڕووسیا مەحکوم دەکات


ئەنجومەنی ئاسایشی یو ئێن
ئەنجومەنی ئاسایشی یو ئێن

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان "بە توندترین شیوە هێرشی تێڕۆرستی" کە بوو بە هۆی کوژرانی باڵیۆزی ڕووسیا بۆ ئانکارا، مەحکوم دەکات و داوا دەکات تاوانکاران، ڕێکخەران و پشتیوانانی ئەو تێرۆرە بخرێنە بەر دەم داد.

لێدوانێکی دووشەمە شەو لە لایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە سەر لە نوێ پشتڕاست دەکات کە هەموو شێوەکانی تێڕۆرستی یەکێک لە هەرە هەڕەشەکانی جیدی بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی نێونەتەوەییە. ئەو لێدوانە دەڵێت "کە هەر کردارێکی تێرۆرسم تاوانکارییە و بۆ پاساودان نابێت، بێ لە بەر چاو گرتنی هۆکارەکانی، جا لە هەرکوێیەک، لە هەر کاتێک و لە لایەن هەر کەسێکەوە ئەنجام بدرێت."

هەروەها ئەو ئەنجومەنە "سەرەخۆشی قووڵی" خۆی بۆ بنەماڵەی باڵیۆز ئاندرێی کارلۆڤ و حکومەتی ڕووسیا دەردەبڕیت.

لە ئەوەش زیاتر ئەنجومەنەکە لە سەر "پرنسیبی سەرەکی بۆ پارێزگاری کردن"ی دیپڵۆماتان لە ژێر پەیمانی ١٩٦١ی ڤیەنا سەبارەت بە پەیوەندێکانی دیپڵۆماتی پێدادەگرێت و پشتڕاستی دەکاتەوە لە بەرامبەر هەڕەشەکان بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی نێونەتەوەیی بەربەرەکانی بکرێت کە بە هۆی کردارەکانی تێڕۆرستی ئەنجام دەدرێن.

XS
SM
MD
LG