Accessibility links

گۆتیرێس سەرکۆنەی هێرشە موشەکییەکی حوسییەکان دەکات بۆ سەر سعودیە


سکرتێری گشتی نەتەو ە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتیرێس بە توندی سەرکۆنەی هێرشە موشەکییەکەی حوسییەکانی کرد لە یەمەنەوە بۆ سەر سعودیە و وتی زیادبوونی گرژییە سەربازییەکان چارەسەر نیە بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی بەردەوامی سێ ساڵەی یەمەن.

جێی ئاماژەیە سعودیە بەرپەرچی یەکێک لە حەوت موشەکەکەی حوسییەکانی دایەوە بۆ سەر سعودیە و لە ئەنجامدا دوو کەس کوژران و دوانی دیکە برینداربوون.

لە بەیاننامەکەی نەتەوە یەکگرتووکاندا هاتووە دەڵێت گۆتێرێس " بە توندی سەرکۆنەی زنجیرەیەک لە موشەک دەکات کە حوسییەکان بەرپرسیارێتی هاویشتنەکەیان ڕاگەیاندووە، بە ئاڕاستەی سعودیە و لەوانەش ڕیاز."

گۆتێرێس داوای دان بەخۆدا گرتنی کردووە لەنێوەندی زیادبوونی گرژییەکاندا و هەروەها جەختی لەوە کردۆتە کە زیادبوونی گرژییە سەربازییەکان چارەسەر نیە.

وابڕیارە ئەنتۆنیۆ گۆتیرێس ڕۆژی سێشەممە لە بنکەی نەتەوە یەکگرتووەکان چاوی بە شازادەی جێگرەوەی سعودیە ئەمیر محەمەد بن سەلمان بکەوێت بۆ باسکردن لە بابەتی یەمەن.

بەپێی بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکان، نەتەوە یەکگرتووەکان هەوڵی نوێ دەدات بۆ ئەنجامدانی دانوستاندن دوای ئەوەی ئێران ئاماژەی بەوەداوە کە ئامادەیە بۆ یارمەتی پێشکەش کردن و فشار خستنە سەر حوسییەکان تاوەکو بەشداری لە دانوستانەکاندا بکەن.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG