Accessibility links

گۆتیرێش: نەتەوە یەکگرتووەکان پشتگیری لە نێوەندگیرییەکەی کوەیت دەکەن لە ناکۆکییەکانی کەنداودا


سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش وتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی جەخت دەکاتەوە لەسەر پشتگیری کردنی ئەو ڕۆڵەی کوەیت دەیبینێت بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان قەتەڕ و چوار وڵاتەکە.

گۆتێرێش لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆیتەرز دوای ئەوەی چاوی بە ئەمیری کوەیت شێخ سەباح ئەحمەد جابر سەباح کەوت وتی " سەبارەت بە ناکۆکیەکانی ئەمدواییەی نێوان وڵاتانی کەنداو هەڵوێستی ئێمە زۆر سادەیە، ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی پشتگیری لە نێوەندگیرییەکەی کوەیت بکەین."

وتیشی " کوەیت بەرنامەیەکی تایبەتی هەیە بۆ ناکۆکییەکان بەرنامەکەشی ئاشتی و تێگەیشتنە."

کوەیت یەکێکە لەو وڵاتە سەرەکیانەی کە لە کارە مرۆییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بەشدارییەکی زۆری هەیە و متمانەیەکی زۆری پێدەکرێت و گۆتیرێشیش پستگیری خۆی بۆ نێوەندگیرییەکەی کوەیت دووبارە کردەوە لە ناکۆکییەکانی نێوان قەتەڕ و وڵاتە عەرەبییەکانی تردا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG