Accessibility links

نەتەوەیەکگرتووەکان داوای ٤ ملیاڕد و ٦٠٠ ملیۆن دوڵار یارمەتی بۆ پەناخوازانی سوریا دەکات


پەناخوازانی سوریا
پەناخوازانی سوریا

ژێنێڤ- نەتەوەیەکگرتوەکان داوای ٤ میلیارد و ٦٣ ملیۆن دوڵار یارمەتی بۆ کۆمەگ کردن بە نزیک پێنج ملیۆن پەناخوازی سوریا و ملیۆنها کەس دەکات لە وڵاتەکانی دراوسێ دا بە سەریان ڕادەگات. ئەو داوایە لە هیلسینکی پێتەختی فێنلاند لە لایەن ئاژانسەکانی یو ئێن و ٤٠ ڕێکخراوی ناحکومەتی دەستی پێکراوە.

نەتەوەیەکگرتووەکان پلانی هەیە یارمەتی پاراستنی ژیان بۆ زیاتر لە ٤ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار پەناخوازی سوریا دابین بکات. کاربەدەستی باڵای کۆمیسیۆنییو ئێن بۆ پەناخوازان فیلیپۆ گرەندی دەڵیت داوا کە هەروەها پشتیوانی لە ٤ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار کەس دەکات کە لە وڵاتەکانی تورکیا، لوبنان، ئوردون، عێڕاق، و میسر دا میوانداریان دەکەن.

ناوبراو گوتی: "هەر بۆیە، تەنانەت ئەگەر سورێکان چیتر بە ژمارەیەکی زۆر ناگەنە ئەرووپا، هیوادارم کە هەر کەس بۆی دەربکەوێت کە قەیرانی پەناخوازانی سوریا بە کۆتایی نەهاتوە و هەروەها درێژەی هەیە بۆ ئەوەی کارتێکردنی لە سەر ئەو کۆمەڵگایانە بێت کە پێیان ڕادەگەن و هەروا دەبێتە دۆخێکی خەم هێنەر بۆ ملیۆنها سوریایی."

پەناخوازانی سوریا لە نزیک سنووری تورکیا
پەناخوازانی سوریا لە نزیک سنووری تورکیا

گرەندی دەڵێت زۆربەی سورێکان لە ژیر هێڵی هەژاری دان و لە گەڵ گرفتی خواردەمەنی، کرێی خانوو و چاودێری تەندروستی و پێداویستیە سەرەتاییەکانی تر ڕووبەڕوون. ئەو ئاماژە دەکات ٧٠ لە سەدی ئەوانەی لە پێداویستی دان ژنان و منداڵانن. ئەو دەڵێت گەلێک لە ئەو کۆمەڵگایانەی یارمەتی بە پەناخوازان دەکات خۆیان هەژارن و پێویستیان بە کۆمەگ هەیە.

سوریا لە مانگی مارس دەچێتە شەشەمین ساڵی شەڕی نێوخۆیی، واتا سەرجەم ئەو ماوەیەی شەڕی دووهەمی جیهانی خایاند. ستیڤن ئۆ بڕاین لە بەشی ڕێکخستنی یارمەتیەکانی فریاگوزاری دەڵیت سوریا یەکێکە لە هەرە خراپترین قەیرانەکانی مرۆڤایەتی لە جیهانی ئەمڕۆ دایە.

پەناخوازانی سوریا
پەناخوازانی سوریا

ناوبراو گوتی: "قەیرانەکان لە سوریا دا وەک یەکێک لە هەرە مەسەلەی پرگرفت و پر توند و تیژی لە جیهان دا دەمێنێتەوە. هەر ئێستا، ١٣ ملیون و نیو ژنان، منداڵان و پیاوان لە ئەوپەڕی پێداوایستی مرۆڤایەتی و پاراستن دان. هەڵبەت، دەترسین ئەمە خراپتریش بێت و تەنانەت ئەگەرلە ئەم شەوەوە ئاشتی ڕووبدات، پێداویستییەکانی مرۆڤایەتی نیو سوریا هەروا بۆ ماوەیەک درێژەی دەبێت."

نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڕەوتی بە کۆتایی هێنان بە داوایەک بە ڕادەی ٣ ملیۆن و ٤٠٠ ملیۆن دوڵارە. ئەو ڕێکخراوە مەزەندە دەکات کە ئەو ڕادە پارەیە پێویستە بۆ ئەوەی وەڵامی پێدوایستیەکانی ١٣ ملیون و ٥٠٠ هەزار خەڵکی هەژار بداتەوە کە ئەم ساڵ لە نێو سوریا دان.

XS
SM
MD
LG