Accessibility links

کاروانی یارمەتیدەری یو ئێن دەگاتە کەمپێک لە سوریا


کەمپی پەناخوازانی رووکبان

لە وەتا دەستپێکردنی شەڕی نێوخۆیی لە سوریا لە٢٠١١ەوە، زیاتر لە نیو ملیۆن کەس لە شەری نێوخۆ دا گیانیان لە دەست داوە و زیاتر لە ٥ ملیۆن کەس ئاوارەی دەرەوەی وڵات بوونە.

بە گوێرەی هەواڵی ئاسۆشێتدپرێس لە عەمان، کاروانێکی یارمەتیدەری یو ئێن شەمە گەیشتە کەمپی پەناخوازانی روکبان لە سوریا شوێنێک هەزاران کەس لە بیاباندا ماونەتەوە کە نزیک سنوری ئوردنە، وەک ئەندامێکی ئەنجومەنی خۆجێی کەمپەکە گوتی.

ئەبو عەبدوڵا کە بە سەر کەمپەکە ڕادەگات و لە گەڵ کاروانەکانی یارمەتیدەری مرۆڤایەتی یو ئێن هاوکاری دەکات گوتی، "یەکەم کاروانەکان گەیشتوونەتە کەمپەکە".

یوئێن گوتی یارمەتی خواردەمەنی، دابینکردنی کەرەسە بۆ ئاوەڕۆ و کەمبوونی ئاو، یارمەتی تەندروستی بۆ ٥٠،٠٠٠ کەس لە رووکان دابیندەکات، کە ناوچەیەکی ژێردەسەلاتی سەرهەڵداوە، و ئەو کردارە سێ تا چوار ڕۆژ دەخایەنێت.

بە پێی لێدوانێکی یو ئێن، خاچی سووری عەڕەبی سوریا هەروەها لە ئەو کاروانەدا بەشداری دەکات، کە هەڵمەتی دەرزی لێدان لە ١٠،٠٠٠ منداڵ لە بەرامبەر نەخۆشی سوورێژە، شەلەلی و نەخۆشییەکانی تردا بەڕیوەدەبات.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا پێشوازی لە ئەو هەوالە دەکات.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هەدر ناورێت لە لێدوانێکدا گوتی، "ئێمە هەروەها دەزانین کە رووسیا نەخشی لە بەقەناعەت گەیاندنی حکومەتی سوریا داهەیە کە بە پێی بریارەکانی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ گەیاندنی یارمەتی دەستوری ئیداری بۆ کاروانەکان دەربکات کە بتوانن یارمەتییەکان بگەیەنن."

کەمپی روکبان لە نزیک سنوری ئوردن- سوریا
کەمپی روکبان لە نزیک سنوری ئوردن- سوریا

رووکبان، لە نزیک بنکەیەکی لەشکری ئەمەریکا لە بیابان لە نزیک سنورەکانی سوریا، ئوردن و عێڕاق هەڵکەوتوە کە زیاتر لە ٥٠،٠٠٠ کەسی تێدایە شوێنێک کە یارمەتی یو ئێن دواین جار لە مانگی ١ی ساڵی زاینی دا گەیشتە ئەو شوێنە.

مانگی ڕابردوو ئەو کەمپە لە لای سوریارا لە لایەن لەشکری سوریاوە گیرابوو، و پێشی کاری قاچاخچی و کاری بازرگانی و گەیاندنی خواردەمەنی دەگرت.

بە هۆی کەمی خۆراک و دەرمان لە ئەو کەمپەدا لانی کەمپ زیاتر لە ١٠ کەس لە ئەم حەوتوانەی دواییدا مردوون؛ یو ئێن دۆخی ئەو شوێنە وا وەسف دەکات کە هەرزاران کەس گیانیان لە مەترسیدان.

XS
SM
MD
LG