پێنج شه‌ممه، شاندی ئه‌مه‌ریکا و ژه‌ماره‌یه‌ك له وڵاتانی رۆژئاوا له کاتی گوتاردانی سه‌رکۆماری ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و گوتی، 'زۆربه‌ی خه‌ڵکی سه‌رانسه‌ری جیهان ' له‌و باوه‌ڕه دان حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا به‌رپرسیاری هێرشه تێرۆریستیه‌کانی یازده‌ی سه‌پته‌مبه‌ری 2001. کۆمه‌ڵناس خالید ته‌وه‌کولی ده‌ڵێت رای ئاغای ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد هیچ نه‌بێت نوێنه‌راتی به‌شێك له حکومه‌ت ده‌کات.
ته‌وه‌کولی ده‌ڵێت ئاغای ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد قسه‌کانی چه‌ند ساڵی رابردووی دووپات کرده‌وه بۆ نمونه باسی 'مودیرییه‌ت' واته به‌رێوه‌به‌رایه‌تی جیهان کرد. ئه‌و زیاتر له وه‌ی خۆی به سه‌ره‌ك کۆماری ئێران بزانێت خۆی به به‌رێوه‌به‌رێکی جیهان ده‌زانێت.
ده‌توانن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆ‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:30 خوله‌که.