Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان پێی وایە لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانەوە لە ئەفغانستان هاوڵاتی مەدەنی کوژرابێتن


نوێنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەفغانستان دەڵێن لەوانەیە 10 هاوڵاتی مەدەنی کوژرابێتن لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی لە شاری خوندوز لە باکووری ئەفغانستان، سەرەڕای ئەوەی دەرەنجامی لێکۆڵینەوەکانی سوپای ئەمەریکا دەریدەخات کە هیچ هاوڵاتیەکی مەدەنی نەکوژراوە.

نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەفغانستان لە کۆمەڵێک تویتدا لە تویتەر نووسیویەتی چاوپێکەوتنەکان لەگەڵ ژمارەیەک لە ڕزگاربووان و پزیشکان و شێخەکان و ئەوانی دیکەدا هۆکارێکی بەهێزیان داوینەتێ کە پێمان وابێت لە ئەنجامی ئەو هێرشە ئاسمانییانەی ڕۆژی شەممە هاوڵاتی مەدەنی کوژرابێتن.

وتیشی " ئەنجامە سەرەتاییەکانی کە ئێمە پێی گەیشتووین کۆمەڵێک ڕاپۆرت دەردەخات کە متمانە پێکراون و ئاماژە بە کوژرانی بەلایەنی کەمەوە10 هاوڵاتی مەدەنی دەدەن لە هێرشە ئاسمانییەکاندا بۆ سەر شاری خوندوز لە ئەفغانستان لە ڕۆژی 4 ی مانگی یانزەدا."

ئەم ڕاپۆرتەش لەگەڵ بەیاننامەکەی ئەمەریکادا یەک ناگرێتەوە کە تیایدا هاتبوو لێکۆڵینەوەکان هیچ بەڵگەیەکیان دەرنەخستووە کە کوژرانی هاوڵاتی مەدەنی بسەلمێنێت.

وتەبێژی سوپای ئەمەریکا تۆم گریسباک وتی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا هێشتا پابەندە بە بەیاننامەکەی پێشوویەوە کە دەڵێت هیچ هاوڵاتییەکی مەدەنی نەکوژراوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG