Accessibility links

بایدن لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا تیشک دەخاتەسەر جیهانبینی فرەلایەنی


کاربەدەستانی بەڕێوەبەرایەتی ئەمەریکا دەڵێن لە یەکەم دەرکەوتنیدا وەک سەرۆکی دەوڵەت لە ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕۆژی سێشەممە، جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا جیهانبینی فرەلایەنی و دیپلۆماسیی چڕتر دەکاتەوە.

کاربەدەستێکی باڵای بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕۆژی دووشەممە بە پەیامنێرانی گوت " هەفتەیەکی گرنگە و بەرچاوە بۆ سەرۆک بایدن و ڕێبەرایەتییەکەی لە ئاستی جیهاندا و بۆ بەرەوپێشبردنی چەند ئەرەکی سەرەکی گرنگ بۆ ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا ئاشتی و خۆشگوزەرانی فراوانتر لە جیهاندا."

ئەم هەڵوێستەش بە تەواوەتی پێچەوانەی ڕێبازی " ئەمەریکا یەکەمە"یدانۆڵد ترامپی سەرۆکی پێشووە.

ئەم ڕێوڕەسمە ساڵانەیە دەرفەتێکە بۆ ئەنجومەنی 193 ئەندامی تا باس لە ئاستەنگەکانی هەرێمەکانیان و گرنگیان لە جیهاندا بکەن.

سەرۆک بایدن ئێوارەی دووشەممە گەیشتە نیویۆرک تا ڕاستەوخۆ بەشداری بکات لە کۆبونەوەی نزیکەی 100 سەرۆکانی جیهان لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان. دوابەدوای وتارەکەی لە ڕۆژی سێشەممە ئەو لە پەراوێزی کۆبونەوەی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا کۆبونەوەی تایبەت لەگەڵ سەرۆک وەزیری ئوسترالیا سکات مۆریسن دەکات و پاشانیش پێشوازی لە سەرۆک وەزیری بەریتانیا بۆریس جۆنسن لە کۆشکی سپی دەکات.

لە هەفتەی ڕابردوو ئەو سی وڵاتە ڕێککەوتنێکی ئاسایشیان ڕاگەیاند کە تەکنەلۆجیای ژێر دەریایی ناوکی ئەمەریکایی و شارەزایی دەریایی بەریتانی دابین دەکات بۆ ئوسترالیا بۆ یارمەتیدانی ئەو وڵاتە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە لە هەرێمی ئیندۆ پاسیفیک. شارەزایان ئەم هەنگاوە بە هەوڵێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کاریگەری گەشەسەندووی چین لەو هەرێمە دەزانن.

XS
SM
MD
LG