Accessibility links

زێلێنسکی: ئۆکرانیا مانگانە 7 ملیار دۆلاری پێویستە بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی داگیرکارییەکە


سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی

سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی وتی ئۆکرانیا مانگانە پێویستی بە 7 ملیار دۆلار هەیە تاوەکو قەرەبووی زیانە ئابوورییەکان بکاتەوە کە بەهۆی داگیرکارییەکەی ڕووسیاوە دروستبوون.

زێلێنسکی لە پەیوەندییەکی ڤیدیۆییدا وتارێکی پێشکەشی کۆڕبەندی بانکی جیهانی کرد و وتی بانکی جیهانی پێویستە دەستبەجێ ڕووسیا لە دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتییەکان دەربکات، هەروەها داوای لە سەرجەم وڵاتان کرد دەستبەجێ پەیوەندییەکانیان لەگەڵ مۆسکۆدا بپچڕن.

وتیشی گەمارۆدانی بەندەرەکانی دەریای ڕەش لەلایەن ڕووسیاوە ڕێگەی لە هەناردەکانی ئۆکرانیا گرتووە و کاریگەریی لەسەر پارێزرزاوی خۆراکی جیهان دروست کردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز



XS
SM
MD
LG