سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی دەڵێت دوای پێنج مانگ لە هێرشەکانی ڕووسیا، ئۆکرانیا بەردەوام دەبێت لە ئەنجامدانی هەرشتێک کە لە توانایدا بێت بۆ زیان گەیاندن بە دوژمن.
زێلێنسکی گوتی " تەنانەت داگیرکەرانیش دان بەوەدا دەنێن کە ئێمە سەردەکەوین. هەمیشە لە گفتوگۆکانیاندا گوێمان لەوە دەبێت، کاتێک کە تەلەفون بۆ خزمەکانیان دەکەن ئەوەیان پێدەڵێن."
زێلێنسکی وەکو هەمیشە وتی ئۆکرانیا کۆڵ نادات، گوتی " هەمووشتێک دەکەین تاوەکو گەورەترین زیان بە دوژمن بگەیەنین و تاوەکو بتوانین پشتیوانی بۆ ئۆکرانیا کۆدەکەینەوە."
گوتی ئۆکرانیا هەفتەیەکی گرنگی لەبەردەمدایە، لە کاتێکدا " لە نێوەندی ئەم جەنگە دڕندانەیەدا " پشووەکان نزیک دەبنەوە.
گوتی " بەڵام بە پێچەوانەی هەموو پێشبینییەکانەوە ئاهەنگ دەگێڕین. چونکە ئۆکرانییەکان ناترسێندرێن."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز