Accessibility links

ئۆکرانیا: لە هێرشێکی ڕووسیادا بۆ سەر ناوچەیەکی دانیشتوان لە دۆنێتسک 6 کەس کوژران


فەرمانڕەوای هەرێمی دۆنێتسک دەڵێت لانیکەم شەش کە لە هەرێمی دۆنێتسکی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کوژراون، ئەوەش دوای ئەوەی موشەکێکی ئوراگانی ڕووسی لە بینایەکی نیشتەجێبوونی پێنج نهۆمی هەرێمەکەی داوە.

فەرمانڕەوای هەرێمی دۆنێتسک پاڤلۆ کیریلینکۆ وتی هێرشەکە لە ئێوارەی ڕۆژی شەممەدا بووە لە شارۆچکەی چاسیڤ یار. وتی شەش کەس کوژراون و پێنجی دیکە برینداربوون. بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە دانیشتوانی بیناکەوە وەرگیراوە، ڕەنگە لانیکەم 34 کەس لە پاشماوەی بیناکەدا گیرییان خواردبێت.

بەرپرسانی ستافی سەرۆکی ئۆکرانیا، ئاندرێ یەرماک وتی هێرشەکە " کردەوەیەکی دیکەی تیرۆریستی " بووە و وەکو ئەنجامێکیش دەبێت ڕووسیا " وەکو وڵاتێک بناسرێت کە پشتیوانی لە تیرۆر " دەکات.

ڕووسیا ڕەتی دەکاتەوە هاوڵاتیانی مەدەنی لە ئۆکرانیا کردبێتە ئامانج.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG