Accessibility links

ئۆکرانیا دەڵێت ڕیفراندۆمەکانی ڕووسیا دەرفەتی ئەنجامدانی گفتوگۆ لەناودەبات


میخایلۆ پۆدۆلیاک
میخایلۆ پۆدۆلیاک

بڵاوکراوەی لیگا.نێتی ئۆکرانیا لە زاری وتەبێژی ئۆفیسی سەرۆکی ئۆکرانیاوە بڵاویکردەوە ئەنجامدانی هەر ڕیفراندۆمێک لەلایەن ڕووسیاوە لەو ناوچانەی ئۆکرانیادا کە داگیرکراون دەرفەتەکانی گفتوگۆ لە نێوان کیێڤ و مۆسکۆدا لەناودەبەن.

لیگا.نێت لە زاری وتەبێژی ئۆفیسی سەرۆکی ئۆکرانیا سێرهێی نیکیفۆرۆڤەوە بڵاویکردەوە " بەبێ ڕیفراندۆمەکان دەرفەتێکی زۆر بچووک هەیە بۆ چارەسەرێکی دیبلۆماسی. دوای ڕیفراندۆمەکان، نامێنێت."

بەرپرسانی چوار ناوچەی داگیرکراوی ئۆکرانیا کە لەلایەن ڕووسیاوە داندراون، ڕایانگەیاند هەفتەی داهاتوو ڕیفراندۆم لە ناوچەکانیاندا ئەنجام دەدەن تاوەکو بە فەڕمی بچنە پاڵ ڕووسیا.

دواتر ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی ئۆکرانیا میخایلۆ پۆدۆلیاک گوتی ئەنجامدانی هەر ڕیفراندۆمێک لەلایەن ڕووسیاوە دەبێت بە زیادکردنی سزا ئابوورییەکانی سەر ڕووسیا و ڕەوانەکردنی چەکی زیاتر بۆ ئۆکرانیا وەڵام بدرێتەوە، لەوانەش سیستمی موشەکی ATAMCS کە مەودایەکی درێژتری هەیە لەو سیستمە موشەکییانەی کە لە ئێستادا لەبەردەستی ئۆکرانیادان.

پۆدۆلیاک گوتی " کرێملن دژایەتی پێدانی تانکی نوێ و ATAMCS دەکات بە ئۆکرانیا, ئێستا کاتی ئەوەیە بماندەنێ."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG