Accessibility links

ئۆکرانیا: هێزەکانی ڕووسیا چوونەتە ناو وێستگەی ئازۆڤستاڵەوە


وێستگەی پۆڵای ئازۆڤستاڵ، ماریوپۆڵ، ئۆکرانیا

ڕابەری حیزبی زۆرینەی پەرلەمانی ئۆکرانیا دەیڤد ئاراخامیا وتی هێزەکانی ڕووسیا چوونەتە ناو وێستگەی پۆڵای شاری ماریوپۆڵەوە.

ئاراخامیا وتی " بۆ دووەمین ڕۆژ هەوڵەکان بۆ هەڵکوتانەسەر وێستگەکە بەردەوام بوو. هێزەکانی ڕووسیا چوونەتە ناو ئازۆڤستاڵەوە."

وتیشی تاوەکو ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممەش پەیوەندیی هەبووە لە نێوان حکومەتی ئۆکرانیا و ئەو هێزانەی وڵاتەکە کە لە وێستگەکەدان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG