Accessibility links

سوپای ئۆکرانیا: هێزەکانی ئۆکرانیا پردێکی باشووری داگیرکراوی وڵاتەکەیان کردۆتە ئامانج


سەرکردایەتی سەربازیی باشووری ئۆکرانیا دەڵێت ئۆکرانیا یەکێک لەو دوو پردەی سەر ڕووباری دنیپرۆی کردۆتە ئامانج کە دەکەوێتە باشووری وڵاتەکەوە کە لەلایەن ڕووسیاوە داگیرکراوە، گوتیشی زیانی زیاتری گەیاندووە بە پردەکە کە پێشتریش کراوەتە ئامانج.

سەرکردایەتیەکە گوتی ئامانج لە لێدانی پردی کاخۆڤسکی دروستکردنی کێشەی لۆجیستیکیە بۆ ڕووسییەکان.

گوتی " پردەکە گونجاو نیە بۆ بەکارهێنان."

ڕۆیتەرز دەڵێت نەیتوانیوە بەشێوەیەکی سەربەخۆ ئەو لێدوانانەی سەرکردایەتی سەربازیی باشووری ئۆکرانیا پشتڕاست بکاتەوە.

لە مانگی ڕابردووەوە ئۆکرانیا هێرشەکانی بۆ سەر هەرێمی خێرسۆنی داگیرکراوی باشووری وڵاتەکە زیاتر کردووە، لەکاتێکدا دەیەوێت لەڕێی هێرشە پێچەوانەکانییەوە خێرسۆن کۆنتڕۆڵ بکاتەوە کە لە سەرەتای مانگی سێدا ڕووسییەکان کۆنتڕۆڵییان کرد.

هێرشەکان دەریدەخەن ئەو چەکە دوور مەودایانەی کە ڕۆژئاوا داویەتی بە ئۆکرانیا چەندێک داینامیکی جەنگەکەیان گۆڕیوە، ئەو جۆرە چەکانە ڕێگەیان بە ئۆکرانییەکان داوە هێڵی دابینکردنی پێویستییە لۆجیستیکییەکان بۆ هێزەکانی ڕووسیا تێکبدەن، کە پێشتر نەتوانراوە بە سیستمە موشەکییەکانی سەردەمی سۆڤییەت بیانگەنێ.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG